ئه‌وه نۆ ساڵه من له‌م ره‌وشه‌دام، ناوبه‌ناو سزای ژووری تاکه‌که‌سیشم ده‌ده‌نێ، بارودۆخه‌که تا ده‌چێ سه‌ختتر ده‌بێت. که‌شوهه‌وایه‌کی گرژ و ناهه‌موار هه‌یه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ هه‌موو رای گشتی بزانن، ئه‌م سزایانه‌ی ده‌درێنه من، هیچ په‌یوه‌ندی به حکومه‌ته‌وه نیه، ته‌واوی ئه‌م سزایانه سزای پۆلیتیک و ئیدارین و ئامانجێکیان هه‌یه، لێره زۆر ناڕه‌حه‌تم ده‌که‌ن. به‌رده‌وام له ژێر چاودێریدام. من هیچ شتێکم له‌سه‌ر چاودێریکردنه‌که‌یان نیه، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌نجه‌ره بچووکه‌ی چاودێریکردن ده‌که‌نه‌وه و دایده‌خه‌نه‌وه و به‌مه‌ش ده‌بنه کۆسپ له‌به‌ر خه‌و و کتێب خوێندنه‌وه‌م. کێ ئه‌مه ده‌کا، بۆچی ده‌یکات نازانم، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک ناڕه‌حه‌تم ده‌که‌ن. گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بکا من سه‌رۆک وه‌زیر و وه‌زیری داد به‌رپرسیار ده‌زانم له به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێکدا. چونکه ئێره له لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ که راسته‌خۆ سه‌ربه سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه‌یه. من منداڵ نیم، به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێ گه‌له‌کۆمه‌م لێ بکه‌ن؟ له ماوه‌ی ده رۆژدا ده کیلۆم دا، کێشم ئێستا بۆته (80) کیلۆ، من له کێشی خۆم رازیم به‌ڵام له ماوه‌یه‌کی وه‌ها که‌مدا که‌مبوونی هێنده کیلۆ ره‌وشێکی ئاسایی نیه.
وه‌کو وتم سه‌پاندنی سزای ژوری تاکه‌که‌سی به ئاگاداری سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌و رۆژه‌ی که گول به سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرا، ده‌ست به په‌یڕه‌وکردنی سزای ژووری تاکه‌که‌سی کرا. سزاکه‌ی پێش ئه‌ویش رۆژی خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی (27)ی نیسان له لایه‌ن سه‌رۆکی سوپاوه په‌یڕه‌و کرا. ئه‌مانه رێکه‌وت نین. رۆژی (27)ی نیسانیش شاندێکی سه‌ربازی هاتبوون بۆ سه‌ردانی زیندان. من له هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت و پێم زانی. پارتی داد گه‌مه‌بازی ده‌کا و ده‌یه‌وێ رێ له پێش سه‌رباز ئاوه‌ڵا بکا و پێیان ده‌ڵێت؛ ئێوه له‌باره‌ی کێشه‌ی کورده‌وه ده‌توانن به‌پێی خواست و ویستی خۆتان هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن، بۆ بونیادنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی رێگه بۆ له‌نێوبردن و پاکتاوکردنی من و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی کورد ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری نیه و کاره‌سات له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. پێشتریش ئه‌مانه تاقی کرانه‌وه، هه‌مان شێوه‌ی سازش که چیله‌ر له‌گه‌ڵ گوره‌شدا کردبووی و تورکیا دۆڕاندبووی، ئێستاش گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌رده‌وام بکات دوباره تورکیا ده‌یدۆڕێنێت. پێویسته گه‌له‌که‌مان باش له‌مه تێبگات و ئه‌مه باش بزانێت.
گفتوگۆکردن له‌باره‌ی ده‌ستوری گشتی له رۆژه‌ڤدایه و گرنگی خۆی هه‌یه. لێره‌دا منیش ده‌مه‌وێ تێڕوانینی خۆم له‌و باره‌یه‌وه ده‌رببڕم؛ پێشنیاری من به نمونه‌گرتنی ده‌ستوری گشتی ساڵی “1921”ه، پێویسته لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستوره بکرێ. ده‌توانم سه‌باره‌ت به‌م ره‌شنووسه‌ی ئێستاش بڵێم؛ جێگرتنی ئه‌و رستانه‌م له نێو ده‌ستوردا بۆ ئێمه زۆر گرنگه؛
“ده‌ستوری گشتی کۆماری تورکیا بوونی ته‌واوی کلتوره‌کان په‌سه‌ند ده‌کات که به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیک گوزاره له خۆیان بکه‌ن.”
به ته‌نها ئه‌م رسته‌یه‌ش به‌سه و رێ له به‌رده‌م زۆر شتی دیکه خۆش ده‌کات. با ئه‌م رسته‌یه بخه‌نه نێو ده‌ستوری گشتییه‌وه که په‌که‌که له ماوه‌ی دوو مانگدا چه‌ک داده‌نێ، ده‌زگا نهێنییه‌کانیش نامێنن. له قۆناخی دوای ئه‌وه‌شدا یاسا دیموکراتیکه‌کان رێک ده‌خرێن. ئه‌مانه لواون و ده‌توانین ئه‌م خوێنه راوه‌ستێنین. ئه‌مه پێشنیاری منه و وه‌ک بانگه‌وازییه‌ک بۆ رای گشتی ده‌خه‌مه روو.
بابه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک، جۆرێکه له خودی ئه‌و موختارییه‌ته‌ی که مسته‌فا که‌مال له کانوونی دووه‌می ساڵی (1924)دا له “ئیزمیت” باسی لێوه کردبوو. ئه‌و شته‌ی که من داوای ده‌که‌م نوێکراوی خواسته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی مسته‌فا که‌ماله. ئه‌گه‌ر دادگاییم ده‌که‌ن با له‌سه‌ر ئه‌مه دادگاییم بکه‌ن. پێمان ده‌ڵێن دابه‌شکه‌ر یاخود پارچه‌که‌ر. ئه‌وانه‌ی که من ئاماژه‌م پێدان وته‌ی مسته‌فا که‌مالن، ئه‌گه‌ر مسته‌فا که‌مال دابه‌شکه‌ر و پارچه‌که‌ره ئه‌وا ئێمه‌ش پارچه‌کارین! من ئه‌مانه هه‌ر له‌خۆوه رێک ناخه‌م، با لێی بکۆڵنه‌وه و بیدۆزنه‌وه. هه‌ڵوێستی سه‌ربازی ئه‌مڕۆیان له راستیدا که‌مالیستی نیه، که‌مالیزم به ته‌واوى سه‌ربه‌خۆبوونه، به‌ڵام سوپا ئه‌مڕۆ له‌نێو سیستمی “NATO”دا جێ ده‌گرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا له‌نێو په‌یوه‌ندیدایه.
مسته‌فا که‌مالیش ده‌یزانی که پێویسته کێشه‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیک چاره‌سه‌ر بکرێ، ئه‌نجا به‌م جۆره کۆمار ئه‌وروپی ببێ و ببێته سیستمێکی دیموکراتیکی به‌هێز و ته‌نها ئه‌مه قۆناخی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌ڕین بگۆڕێت. مسته‌فا که‌مال ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌یدا بوو پێی نه‌کرابوو په‌یڕه‌وی بکات، ئه‌گه‌ر نا بڕوانن دوای چوار پێنج مانگ له دامه‌زراندنی کۆمار ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نێت. له‌و لاشه‌وه له ساڵی (1925)دا راپه‌ڕینی شێخ سه‌عید ده‌ته‌قێته‌وه. پێشتریش باسم له مێژووی دووسه‌د ساڵی ئیسلامی سیاسی کردبوو که کوردانیش تێیدا جێیان گرتبوو. شێخ سه‌عیدیش نه‌قشییه و له ته‌ریقه‌تی نه‌هرییه، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش دور نیه له‌و قۆناخه دووسه‌ده‌ییه‌وه. لایه‌نی کوردایه‌تیشی هه‌یه به‌ڵام لاوازه، له پیلانی یه‌که‌مدا نیه، ویستی لایه‌نخوازی سوڵتان و خه‌لافه‌تی هه‌یه، له‌م لایه‌نه‌یه‌وه له راپه‌ڕینه‌کانی یۆزگات و ئانزاڤور ده‌چێ که له سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی رزگاریدا روی دابوو. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کاریگه‌ری ئینگلیزه‌کانیش هه‌بووه، سوڵتانیش له ژێر پارێزوانی ئینگلیزه‌کاندایه. پێشتریش نمونه‌ی ئه‌م شێوه هاندانانه‌ی ئینگلیز هه‌بوون. پێشتریش باسم لێوه کردبوو، مسته‌فا که‌مال خۆی به ره‌واڵه‌ت و شێوه‌ی ئینگلیزه‌کان ده‌رده‌هێنێت و دوو سیخوڕ ده‌نێرێته لای سه‌ید عه‌بدولقادر و پاش ئه‌وه‌ی له راز و نیازی تێده‌گا له‌سێداره‌ی ده‌دات. یه‌کێکه له‌وانه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار له‌سێداره ده‌درێت. خۆشی سه‌رۆکی شۆرای ده‌وڵه‌ت بوو. سه‌ره‌نجام کوردان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا که‌مالدا له بواری دیموکراتیزه‌کردنی کۆمار‌دا بکه‌ونه نێو هه‌وڵ و ته‌قه‌لا و هاندانه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسوکه‌وتیان کردووه که باسم لێوه کرد. له ئه‌نجامی ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانانه‌دا مسته‌فا که‌مال نه‌یتوانیوه ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌کرده‌وه په‌یڕه‌وی بکا و به نیازی پاراستنی ئه‌و کۆماره‌ی که له‌دایکبووندایه ئه‌و راپه‌ڕینانه‌ی به شێوه‌یه‌کی زۆر دژوار داپڵۆساندووه. کێشه‌ی کوردیش به‌م شێوه به‌رده‌وامی کردووه و به رۆژی ئه‌مڕۆمان گه‌ییوه. ئه‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه دیموکراتیکه‌ی که ئێستا پێشنیاری ده‌که‌م، دێته واتای کرداریکردن و په‌یڕه‌وکردنی دیموکراتیزه‌کردنی کۆمار که له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌توانرابوو سه‌ربخرێت. من نه لایه‌نگری هێڵی فاشیستی ناسیۆنالیستم و نه لایه‌نگری هێڵی ئیسلامی فاشیستیشم و گه‌لیش ئه‌م راستییه باش ده‌زانێت. من پێشتریش ئاماژه‌م پێدابوو، فیدراسیۆنی خاک نابێته چاره‌سه‌ری، مسته‌فا که‌مالیش هه‌روا بیری لێ ده‌کرده‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو باسی له جۆره موختارییه‌تێک ده‌کرد، ته‌نانه‌ت کاتێ هۆکاره‌کانی نه‌گونجانی فیدراسیۆن به کێشه‌کانی روون ده‌کرده‌وه ده‌یوت “ئه‌ی کورده‌کانی کۆنیا چی‌یان به‌سه‌ر دێ؟” راسته ئه‌مڕۆ ئه‌م بۆچوونه زیاتر قووڵ بۆته‌وه. فیدراسیۆنی خاک چاره ناهێنی، کۆسۆڤا نمونه‌یه‌کی باشی ئه‌مه‌یه، من لایه‌نگری دابڕان نیم.
رابورده‌ی دووسه‌د ساڵه‌ی ئیسلامی سیاسیم بۆ باس کردن که‌وا ئێستا هێرش دێننه سه‌رمان. دوای داخرانی ئۆجاخی یه‌نیچه‌رییه‌کان و کۆتاییهاتنی دابونه‌ریتی به‌کتاشییه‌کان بۆشایی دروست ده‌بێ و ته‌ریقه‌تی نه‌قشی ئه‌م بۆشاییه پڕ ده‌کاته‌وه. عوسمانییه‌کانیش له هه‌موو بوارێکه‌وه خۆیان رێکخستووه و بوونه‌ته هێزێک. باڵاده‌ستی و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌مان جێگای میر و به‌گه‌کانی هه‌رێمه‌که پڕ ده‌کاته‌وه، ئه‌مانه‌ش ناو به‌ناو گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر پاشاش. ئه‌مانه له راپه‌ڕینی کوله‌لییه‌کاندا پادشا توشی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه ده‌که‌ن. کوردێکی خه‌ڵکی سلێمانی به‌ناوی مه‌ولانا خالید پێشه‌نگایه‌تی دابونه‌ریتی نه‌قشی کردووه.
هه‌تاوه‌کو سه‌ره‌تاکانی کۆماریش ئه‌م ته‌ریقه‌تانه له هه‌رێمه‌که‌دا به‌کاریگه‌ر بوون. له قۆناخی دامه‌زراندنی کۆمار‌دا مسته‌فا که‌مال له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ش تێکۆشاوه. راپه‌ڕینی لایه‌نگرانی خیلافه‌ت له‌قۆناخی دامه‌زراندنی کۆمار‌دا داپڵۆساندووه. وه‌ک پێشتریش باسم لێوه کرد، گه‌ر کورد له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی راست هه‌ڵسوکه‌وتی بکردایه و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ژێر کاریگه‌ری ئیسلامی سیاسی‌دا بمێننه‌وه و ببنه لایه‌نگری سه‌ڵه‌ته‌نه‌ت و خیلافه‌ت، له‌پێناو دیموکراتیزه‌بوونی کۆمار‌دا تێبکۆشابایه، ئه‌مڕۆ له پێگه‌یه‌کی زۆر جیاوازدا ده‌بووین. سه‌عیدی نورسیش نه‌قشییه. مسته‌فا که‌مال بانگی ده‌کا و له‌گه‌ڵی گفتوگۆ ده‌کرد. سه‌عیدی نورسی نه به‌شداری کۆمار ده‌بێ و نه سه‌ریش هه‌ڵده‌دا. له‌دوای ئه‌ویش راپه‌ڕینی شێخ سه‌عید ده‌رده‌که‌وێ. پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی زۆر دژوار ئه‌م راپه‌ڕینه‌ش داده‌پڵۆسێنێ و دیو و دیوه‌خانه‌کانیشیان قه‌ده‌خه ده‌کا. له لایه‌که‌وه له دژی ئیسلامگه‌راکان تێده‌کۆشێ و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له به‌رامبه‌ر هێڵی ئه‌نوه‌رچی ـ تورانچی تێکۆشاوه ـ ئه‌نوه‌رجی و تورانجی، له سه‌رده‌می رووخانی عوسمانییه‌کاندا وه‌ک گروپ و تیره هه‌وڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه زۆر ناخایه‌نێ ـ به‌ڵام نه‌یتوانیوه به ته‌واوى له‌نێویان ببات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێڵه‌ی وه‌ک هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر کۆمار له‌قه‌ڵه‌م داوه، باڵی دیموکراتیزه‌بوونی کۆمار به که‌می ماوه‌ته‌وه. ئێستاکه‌ش ئێدی کورده به‌کرێگیراوه‌کانی نێو ئیسلامی سیاسی که له سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، من به که‌مالیست‌بوون تاوانبار ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێ به گوێره‌ی خۆیان ره‌شم بکه‌ن، من که‌مالیست و شتی وا نیم، به‌ڵام پێویسته هاوپه‌یمانێتی مسته‌فا که‌مال له‌گه‌ڵ کوردان له شه‌ڕی رزگاریدا له بیر نه‌کرێ،
تاوه‌کو مێژوو باش هه‌ڵنه‌سه‌نگێنرێ ناتوانرێ له‌باره‌ی ئه‌مڕۆدا پۆلیتیکای راست بخوڵقێنرێت
مسته‌فا که‌مال له‌و رۆژگاره‌دا ته‌نانه‌ت ده‌ستی پیاوماقوڵانی کوردی ماچ کردووه و خۆی له به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ کوردان نه‌دزیوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه من به‌رده‌وام باسی لێوه ده‌که‌م، نکۆڵی له هه‌بوونی کوردان نه‌کردووه. منیش ده‌ڵێم پێویسته ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه ئه‌مڕۆ دووباره بکرێته‌وه. له مێژووشدا کورد و تورک پێکه‌وه به‌رده‌وام هاوپه‌یمانێتیان ساز داوه. ئه‌مه‌ش وته‌ی خودی مسته‌فا که‌ماله: “تورکیا بێ کورد نابێ، کوردستانیش بێ تورک نابێ.” چیدی ئه‌مڕۆش به خاڵێکی زۆر هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بین، ره‌وشی ئێراق له‌به‌ر چاوه، گه‌ر ئه‌م قۆناخه‌ی ئه‌مڕۆ به ئاشتی کۆتایی پێ نه‌یه‌ت، ئه‌وا دوای ماوه‌یه‌ک تورکیا ده‌بێته یۆگۆسلاڤیا یاخود وه‌ک ئێراقی لێ دێت، من ده‌مه‌وێ پێش به‌مه بگرم. له کاتی خۆیدا یۆنانستان و قوبروس دامه‌زرێنران و به‌مه‌ش گرێدان و په‌یوه‌ندی تورکیا به ئه‌وروپاوه به رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه له‌نێو برا. ئه‌رمه‌نستان دامه‌زرێنراو په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ ئاسیای ناوین و رووسیا له‌نێو چوو، ئێستاکه‌ش به‌و کوردستانه‌ی که له باشوور داده‌مه‌زرێ، جیهانه عه‌ره‌بییه‌که‌ی تورکیا و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌نێو ده‌چێت. من کوردان وه‌کو مه‌ترسییه‌ک نابینم، بۆ رێگه‌گرتن له مه‌ترسییه‌کان پێشنیاری هاوپه‌یمانێتی کورد و تورک ده‌که‌م.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی مسته‌فا که‌مال به‌لای منه‌وه راستن ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌م و بێگومان هه‌ندێ لایه‌نیشی هه‌ن که شایانی ره‌خنه‌کردنن. بۆ نمونه کاریگه‌ری مۆسۆلۆنی و هیتله‌ر له‌سه‌ر قۆناخی تاکه پارتی ساڵانی سییه‌کان هه‌بووه، له دوای په‌نجاکانیش هه‌م ئه‌م هێڵه فاشیستییه‌ی ئه‌نوه‌رگه‌رایی و هه‌م هێڵی ئیسلامی سیاسی دووباره ده‌رکه‌وتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه. نه‌ته‌وه‌په‌رستی به‌تایبه‌تی به ده‌ستی پارتی ناسیونالیستی گه‌ل (MHP)، به‌رده‌وام به‌ڕێوه ده‌برێ. دوابناخه‌دانه‌ری هێڵی ئه‌نوه‌رگه‌رایی و نه‌ژادپه‌رستی پارتی کۆماری گه‌ل (CHP) و (MHP)ه‌ن. ئیسلامی سیاسیش دواجار ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی خستۆته ده‌ستی خۆی. ئاشکرایه ئه‌مه‌ش فیناڵی قۆناخی دووسه‌د ساڵه‌یه. پێویسته هه‌موو که‌سێک باش له‌مه تێبگات. له‌م پێگه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا کێ به‌هێز بێت (MHP) په‌نا به‌و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێ، بایکاڵ گه‌وره‌ترین خراپی له‌گه‌ڵ (CHP)دا کرد. بایکاڵ چوار ساڵه خانه‌نشین بووه و له ژێر کاریگه‌ری چوار پێنج بیرۆکراتی خانه‌نشیندا به‌رده‌وام داکۆکی له پاراستنی هێڵی ناسیۆنالیستی ده‌کات. (CHP) کۆتایی هاتووه، ئه‌نوه‌رگه‌راکان له‌چاو بایکاڵ گرنگتر ده‌بیندران. ماوه‌یه‌ک وا ده‌رده‌که‌وت که له هه‌وڵی شتێکدا بێت. ئه‌م سیستمه محه‌مه‌د ئاغاریشی پاکتاو کرد. که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ک ئاغاریش که به‌و راده‌یه کاری بۆ ده‌وڵه‌ت کرد، هه‌ر که باسی له “سیاسه‌تکردن له ده‌شتی راستدا” کرد به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت پاکتاو کرا. ئه‌مه هیچ ئه‌ملا و ئه‌ولای تێدا نیه. مه‌سه‌له‌که‌ی ئۆزالیش ده‌زانین، له‌کاتی خۆیدا هه‌وڵی دا شتێ بکا، ئه‌ویش پاکتاو کرا.
هێزی ده‌ره‌کی له پشت پارتی داده‌وه‌یه. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌مڕۆ به به‌کارهێنانی کورده به‌کرێگیراوه‌کان گه‌مه‌بازییه‌کی زۆر پیس به‌ڕێوه ده‌بات. من ده‌زانم سێ چوار گروپی کورد له‌نێو پارتی داددا هه‌یه، لایه‌نگرانی تاڵه‌بانی و لایه‌نگرانی به‌رزانی هه‌ن، قادرییه‌کانی هه‌ن، له لایه‌که‌وه خۆی وه‌ک دیموکراتێک نیشان ده‌دا و رێگا به هه‌ندێ کورد وه‌ک حسێن چه‌لیک ده‌دات و به‌مه‌ش چاو له خه‌ڵک داده‌گرێت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له هه‌وڵی پاکتاوکردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیدایه. حسێن چه‌لیک له کابینه نوێیه‌که‌شدا دیسان وه‌زیری په‌روه‌رده‌یه، وا نیه؟ ئه‌م چه‌لیکه که‌سێکی ساده و ساکار نیه، ئه‌رکی تایبه‌تی هه‌یه. له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پێگه‌ی به‌هێزدا په‌یوه‌ندی هه‌یه. له‌به‌ر هۆکاری رێژه‌ی ده‌نگ له وان و هه‌رێمه‌که‌دا ئه‌و به‌کار دێنێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌شزانرێ دژبه‌ری عه‌لمانییه‌تیشه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوایان هه‌بوو رێژه‌یه‌کی وه‌ک (40%)ی ده‌نگه‌کان دێنێ، ئه‌ویان هیچ له‌جێی خۆیدا نه‌جوڵاند. هه‌ندێ کار و چالاکی له‌باره‌ی هه‌رێمه‌که‌وه هه‌یه، وه‌ک که‌مپینی “ده‌ی کچان به‌ره‌و خوێندنگا” و شتی وا، به‌ڵام هیچ باسی په‌روه‌رده به زمانی دایک واته “زمانی ره‌سه‌نی کوردی” ناکات. په‌روه‌رده به زمانی دایک مافی هه‌ره‌بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه. له ته‌واوى ده‌ستووره مۆدێرنه‌کاندا هه‌یه که چه‌لیک له خزمه‌تی به‌بیانیکردندایه. پێویسته زۆر به باشی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ گه‌له‌که‌مان روون بکرێته‌وه. مه‌سه‌له‌که‌ی (یوجه‌ل ئاشکن)ی فێرکاری زانکۆی وان وه‌ک بڵێی رووداوێکی مافیا و چه‌ته‌گه‌ری به رای گشتی راگه‌یه‌نرا، کابرا که‌م مابوو بمرێ، ئه‌وه‌ی تریشیان خۆی کوشتبوو. حسێن چه‌لیک هه‌وڵ ده‌دا ته‌واوی برۆکراته‌کانی ناوچه‌که‌ی بخاته ده‌ست خۆی. بۆیه هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوى دژبه‌ره‌کانی خۆی له‌نێو ببات. مه‌سه‌له‌که‌ی زانکۆش هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه. هه‌وڵ ده‌دات وه‌سێته‌که‌ی سه‌عیدی نورسی له‌باره‌ی “مه‌دره‌سه الزهرا ْ” ه‌وه به‌جێ بێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌ستی پاک و دڵنزمی گه‌له‌که‌مان به تاڵانی خۆیان ده‌به‌ن. ئێمه‌ش وه‌ک دژبه‌رانی ئایین ده‌ستنیشان ده‌که‌ن.
پێویسته گه‌له‌که‌مان زۆر وشیار بێ، ئه‌و چین و ده‌سته‌یه‌ی که له به‌رامبه‌رماندا به‌کاریان دێنن زۆر مه‌ترسیدارن. له رابردوودا وه‌ک “حزبولکۆنترا” هێنایان به سه‌رماندا، به هه‌زاران نیشتمانپه‌روه‌ریان کوشت. ده‌وڵه‌تیش چاوی له‌مانه داخست. ئه‌مڕۆ چیدی دادگاکانیش باس له هه‌ڵه‌بوونی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌که‌ن. ده‌ڵێن خه‌تامان کرد له به‌کارهێنانی حزبوڵادا. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی ئه‌مڕۆش هیچ جیاوازییه‌کیان نیه له‌گه‌ڵ حزبولکۆنترادا. تاکه ئامانج پاکتاوکردنه. پارتی داد له هه‌وڵی بونیادنانی حه‌ماسی کورددایه. بانگهێشتکردن و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ حه‌ماس هه‌روا له خۆڕا نه‌بوو. حه‌ماس چۆن بزووتنه‌وه‌ی رزگاری فه‌ڵه‌ستنی پاکتاو کرد، ده‌یانه‌وێ (PKK)ش به چاره‌نووسی بزووتنه‌وه‌ی رزگاری فه‌ڵستین به‌رن.
من بیروبۆچوونی خۆم ده‌ڵێم، تا چه‌ند جێبه‌جێ ده‌بێت نازانم، به‌ڵام حکومه‌ت گوێ له قسه‌کانم ده‌گرێ و ته‌نانه‌ت که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرێت. دوێنێ له رادیۆدا ئه‌ردۆغان نمونه‌ی “که‌روێشک راکه و تانجی بیگره”ی ده‌هێنایه‌وه له کاتێکدا که باسی له مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کرد. ئه‌م قسه‌یه قسه‌ی منه و من ئه‌م رسته‌م به‌کار هێناوه. پێشتر بۆ ئێوه‌شم باس کردبوو، ئه‌ردۆغان هه‌مان شت به‌کار ده‌هێنێت. مامه‌ڵه‌ی که‌روێشک له‌گه‌ڵ (PKK)دا ده‌که‌ن، ده‌وڵه‌تیش ده‌که‌نه تانجی. به‌رده‌وام تانجی ده‌خه‌نه دوای که‌روێشک و راوڕاوێنی پێده‌که‌ن. بانگ له ئه‌ردۆغان ده‌که‌م، گه‌ر ئه‌م راستییانه ده‌بینێ، با چیدی نه ئێمه ببینه که‌روێشک و را بکه‌ین و نه ده‌وڵه‌تیش ببێته تانجی و به‌رده‌وام راومان بنێت. پێویسته ئێدی له‌م راستینه‌یه تێبگه‌ن؛ نه ئێمه‌ی کورد ده‌توانین ده‌وڵه‌تی تورک له‌نێو ببه‌ین، نه ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌ی ئازادی کورد پاکتاو بکات. که‌واته بۆ راوه‌ستاندنی ئه‌م خوێنه با رێگه‌ی دیالۆگ بگرینه‌به‌ر.