نه‌خشه‌رێگای عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری (PKK) که له پێناو چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ئاماده‌ی کردوه، له لایه‌ن دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورپا درا به پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی حقوقی سه‌رده‌م. ئۆجه‌لان له نهخشهرێگاکهیدا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد سرنج راده‌کێشێته سه‌ر (10) ره‌گه‌ز. ئۆجه‌لان ئه‌م نه‌خشه‌رێگایه‌ی که له (156) لاپه‌ڕه پێک دێت، له مانگی (ئاب)ی ساڵی (2009)دا دابووی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گرتووخانه و داوای کردبوو که بیده‌ن به پارێزه‌ره‌کانی. به‌ڵام لیژنه‌ی دیسیپلین گرتووخانه‌که نه‌خشه‌که‌ی به بیانوی «له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته و پرۆپاگه‌نده‌ی رێکخستنی کردووه» نه‌یهێشتبوو بچێته ده‌ره‌وه. دوای ساڵ و نیوێک له سه‌ر بنه‌مای داخوازی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا نه‌خشه‌رێگاکه راده‌ستی ئه‌م دادگایه کرا و دواتریش درا به پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان. ئه‌م نه‌خشه‌رێگایه له ژێر ناوی «کێشه‌ی دیموکراتیکبوون له تورکیا، مۆدێلی چاره‌سه‌ری له کوردستان» نووسراوه. ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: «ئه‌و چاره‌سه‌ریه دیموکراتیکه که بکرێت، زیاتر له کۆنژکتهربوون (رۆژانه‌یی) و رێکخه‌ر بێت تا هه‌میشه‌یی بێته‌وه. چاره‌سه‌ری کێشه‌که ده‌بێ بۆ گه‌یاندنی رۆژ به شه‌و نه‌بێت، به‌ڵکو خزمه‌تی رزگارکردنی سیستم یاخود سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنی بکات. ده‌بێ هه‌نگاوی دیموکراتیزاسیۆن به سیستم به‌ڕێوه بچن.
پێشه‌کی
ئۆجه‌لان له به‌شی پێشه‌کیدا ئاماژه به هۆکاره‌کان و گرنگی نووسینی ئه‌م نه‌خشه‌رێگایه، سه‌رنج راده‌کێشێته‌وه سه‌ر بابه‌تی دیموکراتیکبوون له مێژوودا و ده‌ڵێت: “له مێژوودا هه‌ر کات کێشه‌ی دیموکراتیکبوون هه‌بووه؛ وه‌ک چۆن زۆر جار نیشان دراوه، ئه‌مه راستییه‌که که به مۆدێرنیته‌ی ئه‌وروپا نهاتۆته ئاراوه. له سروشتی کۆمه‌ڵگاکاندا، نزیکبوونه‌وه‌ی دیموکراتیک هه‌ر کات بوونیان هه‌یه. له گه‌وهه‌ری خۆیدا دیموکراسی به راستیه‌کانی ده‌ستپێشخه‌ری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه، خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به هه‌ر هه‌بوونێک په‌یوه‌ندیداره. له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌مه دیتنێکی گه‌ردوونییه”
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژوو و ئاستی دیموکراسی له قۆناخه جۆراوجۆره‌کانی مێژوودا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و باس له‌وه ده‌کات که له سه‌رده‌می سومه‌ریه‌کان، نه‌مروود و فیرعه‌ونیه‌کاندا ناتوانین باسی ده‌زگای دیموکراتیک بکه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان سه‌رده‌مدا ئه‌زمونی دیموکراسی و کۆماری ئاسینا و رۆما هه‌یه. له سه‌رده‌می ناوینیش له سه‌رده‌می کریستیانی یان سه‌رده‌می ئیمپراتۆری بیزانسیدا که ئایینی فه‌رمی زاڵه، داب و نه‌ریتی به‌هێزی ئیمپراتۆری، هێما دیموکراتیکه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه پاکتاو ده‌کات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی و توندوتیژ، درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌ن. به گشتی به‌رخۆدانی پرهنسان و کۆمه‌ڵگا سه‌ربه‌خۆکانی گوند {چیایی}دا هێمای دیموکراتیک رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوه.
له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی له‌م باره‌یه‌وه ئۆجه‌لان ده‌ڵێت: «له سه‌ده‌ی (15) به‌دواوه که پاشایه‌تی وه‌رده‌چه‌رخێته مۆنارشی رها، نه‌ریتی شارستانییه‌تی دیموکراتیک له ئاستێکی گه‌وره‌دا بێکاریگه‌ر کراون. به ته‌نیا له دوورگه‌ی به‌ریتانیا (ماگنا جارتا) که له به‌رامبه‌ری پاشایه‌تی له ساڵی (1216)دا به فه‌رمی پهسهریدا سه‌پاندون، وه‌ک نه‌ریتێکی دیموکراتیک هه‌بوونی خۆیان پاراستووه. شۆڕشی مه‌زنی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی (1789)دا، له به‌رامبه‌ری مۆنارشی رها، وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌ک شۆڕشێکی گه‌ل ده‌ستی پێ‌کرد، به تێپه‌ڕبوونی کات وه‌رچه‌رخایه دیکتاتۆری بورژوازی. ئه‌م دیکتاتیۆرییه وه‌ک (نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت) خۆی به‌رێکخستن کرد و به ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌روتر له مۆنارشی رها خۆی رێکخسته‌وه. (نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت)انی بچوک که به سیاسه‌تی جیاواز به‌ڕێوه بچن روویان له زیادبوون کرد و به‌مشێوه‌یه له ئه‌وروپادا ستاتۆیه‌کی هاوسه‌نگ هاته ئاراوه. ئه‌و رژێمانه‌ی به شێوازی (نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت) به‌ڕێوه ده‌چوون، وێڕای هه‌موو خه‌یاڵه لیبهراڵییهکانیان، خاوه‌ن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی رژێمی ئۆلیگارشیک بوون که له لایه‌ن چینی سه‌رده‌ست به‌ڕێوه ده‌چوو. ده‌زگاکانی ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مان، هیچ کاتێک نه‌یانتوانی سه‌رده‌ستی چینی ئۆلیگارشیک له‌ناو به‌رن. بێگومان ئه‌و ده‌زگا دیموکراتیکانه‌ی که له سه‌ر بنه‌مای تێکۆشانی درێژخایه‌نی گه‌لانی شار و گوند دامهزاون، هیچ کاتێک به ته‌واوه‌تی له‌ناو نه‌براون. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و دیموکراسیانه‌ی وا له ئه‌وروپا تا ئه‌مڕۆ بوونیان هه‌یه، دیموکراسییه‌کی چینایه‌تییه که له ژێر کۆنترۆڵی بورژوازی ئۆلیگارشیکی و له ناوه‌ڕۆکی کۆمه‌ڵگا دووره. دوای ساڵه‌کانی (1950) وێڕای هه‌وڵدانه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ کۆنفیدراسیۆنێکی یه‌کێتی دیموکراتیک که (نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت)ش تێده‌په‌ڕێنێت، نه‌یتوانیوه یه‌کریزی ئۆلیگارشیکی (نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت)ه‌کان بشکێنێت. ئه‌زموونه‌که گرنگه، به‌ڵام شانسی سه‌رکه‌وتنی مسۆگه‌ر نیه…
نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت له هه‌موو جیهاندا نمونه‌ی بینراوه، ئیمپراتۆری عوسمانیش له سه‌ر بنگه‌ی شۆڕشی ئهندوسترالیزم (پیشه‌گه‌رایی) له سه‌ده‌ی (19) به‌دواوه، که‌وته بن کاریگه‌ری ئیمپراتۆری به‌ریتانیا و هێزه گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا. ئیمپراتۆریه‌ک که له سه‌ر بنه‌مای نه‌ریتی کۆنی ده‌وڵه‌تی رۆژهڵاتی ناوه‌ڕاست دامه‌زرا، له به‌رامبه‌ری پێشکه‌وتنی خێرای چه‌مکی نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو نه‌چێت، ویستی خۆی له سه‌ر بناغه‌یه‌کی بیرۆکراتیک سه‌رله‌نوێ دامه‌زرێنێته‌وه و خۆی بگۆڕێته بۆ نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌تێکی ناوه‌ندی و توندتری عوسمانی. ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی که له خۆرسک بوون ویستی به توندی بیانچه‌وسێنێته‌وه. له ئه‌نجامدا پێکهاته‌یه‌ک وه‌ک کۆماری تورکی له ئاناتۆلی و میزۆپۆتامیای ئه‌مڕۆ دامه‌زرا که زۆرینه‌ی له نه‌ته‌وه‌کانی تورک و کورد و گه‌لێک پێکهاته‌ی ئه‌تنیکی پێکدێت، ئه‌مه‌ش بۆته میراسی ئیمپراتۆری… له قۆناغی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌دواوه، بۆرژوازی تورک که خۆی له ناو ده‌وڵه‌تدا وه‌ک پارتی ئیتحاد و ته‌ره‌قی به‌رێکخستن کرد و له نه‌ته‌وه تێکه‌ڵاوه‌کان پێکدێت، به نه‌ته‌وه‌په‌رستییه‌کی زۆر توند سه‌ره‌تا له سه‌رده‌می مه‌شروتیه‌تی دووه‌مدا، دواتر له رژێمی کۆماریدا به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت رۆیشت… دادگایی ئه‌رگه‌نه‌کۆن به نه‌ریتی ئۆلیگارشیکی دیکتاتۆریه‌تی سه‌د ساڵه‌ی ناو ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ندی هه‌یه، وه‌ک ئه‌نجام، ئێمه ده‌توانین وه‌ک دادگاییه‌کی گرنگ که ده‌توانێ چاره‌نووسی دیموکراسی دیاری بکات ههڵیسهنگاندنی بۆ بکه‌ین.
ئۆجه‌لان له نهخشهرێگاکهیدا له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی له سه‌ر مێژووی تورکیا و ئاسته‌نگییه‌کانی به‌رده‌م دیموکراتیزاسیونی ئه‌م وڵاته ده‌ڵێت: «به هۆی کاراکته‌ره‌کانی به‌رته‌سک-بوونی ناوخۆیی، نه‌ژادپه‌رستی فاشیستی، ئایینی، ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی و زانستی پۆزه‌تیڤیست و ئایدیۆلۆژیای تری رژێمی تورکیا، کێشه‌ی دیموکراتیزه کردن له بواری دیالۆگیشدا نه‌گه‌یشته پێناسه‌یه‌کی راست. یاسای ده‌وڵه‌ت رێگه‌ی به به‌ره‌و پێشچوونی ماف نه‌دا، هیچ کات ده‌رفه‌ت بۆ مافی تاکه‌که‌سی و گه‌ل نه‌ره‌خسا… یاسا به توندترین شێوه و بێرێزانه به‌سه‌ر کورد و کوردستاندا سه‌پێنران. له‌گه‌ڵ سزادانی جه‌سته‌یی، به به‌رنامه‌ی توانه‌وه زۆر قووڵ و به‌رفراوان، سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان هه‌موو شتێک قه‌ده‌غه و له‌ناو برا یاخود ویستیان له ناو ئایدیۆلۆژیای فه‌رمیدا بتوێته‌وه و له‌ناو بچێت. وه‌ک زۆرێک کۆمین که له به‌رامبه‌ری ئه‌و پۆلیتیکا و یاسایانه وه‌ستانه‌وه، له ناو نه‌ریتی چه‌پگه‌راییدا کۆمه‌ڵێک مرۆڤ که خۆیان به ناو (PKK)وه پێناسه ده‌کرد، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی که له ساڵی (1970) ده‌ستیان پێ‌کردبوو، به شێوه‌یه‌کی جۆراوجۆر، له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌ت و قوربانییه‌کی زۆر، گه‌یشته ساڵی (2009). ئه‌م به‌رخۆدانه که رێگای له به‌رده‌م پێشکه‌وتن هه‌موار کردووه، له دۆزینه‌وه‌ی کێشه‌کانی دیموکراسی و چاره‌سه‌ر کردنیان تا ئاستێک رۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا…”
(10) پره‌نسیبی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، (10) پره‌نسیبی چاره‌سه‌ری پرسی کورد و وه‌رچه‌رخانی تورکیا به‌ره‌و سیسته‌مێکی دیموکراتیک، به‌م شێوه‌یه پۆلێن ده‌کات:
1) دپرهنسیبی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک؛ نهتهوهبوونێک که یه‌کگرتن دێنێته ئاراوه، نابێت وه‌ک نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت، به‌ڵکوو وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک دابمه‌زرێنرێ. له نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیکدا، ماف و ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا، نابێ له یه‌کتر جیا بکرێنه‌وه.
2) پره‌نسیبی وڵاتی هاوبه‌ش، ده‌بێ تێگه‌یشتنی وڵاتی هاوبه‌ش به بنه‌ما بگیرێ. له جێگه‌ی ڕه‌گه‌زی یه‌کزمانی، وڵاتی هاوبه‌ش به هاوڵاتی فره‌زمان، فره‌نه‌ته‌وه و فره‌دین پێش ده‌که‌وێ، ئه‌مه‌ش هه‌ره راستهقیهنهن. تێگه‌یشتنی وڵات که به ته‌نیا هه‌ستی خاوه‌ندارێتی کردن له یه‌ک گرووپی ئه‌تنیک ده‌دا، به‌شێکی مه‌زن له هاوڵاتیان ده‌کات به “ئه‌وی تر”.
3) پره‌نسیبی کۆماری دیموکراتیک، کۆماری دیموکراتیک بۆ سیسته‌می دیموکراتیک کراوه‌یه، کۆمارێکه که له گه‌لی پێکدێت. نه‌ته‌وه-ده‌وڵه‌ت ئامانجێکی له‌و شێوه‌یه‌ی نییه، به پێچه‌وانه‌وه کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکیش له ناو خۆیدا ده‌توێنێته‌وه. کۆماری دیموکراتیک، ڕێز له هه‌بوونی مرۆڤه‌کان ده‌گرێ.
4) پره‌نسیبی ده‌ستووری دیموکراتیک: ده‌ستووری دیموکراتیک، ده‌ربڕینی پێکهاتنی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و ده‌وڵه‌ته. ماف و ئازادیه‌کانی تاک، ته‌نها له کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکدا واتادار ده‌بێ. ده‌ستووری دیموکراتیک، له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تدا، پاراستنی هاوڵاتیان و کۆمه‌ڵگا به بنه‌ما ده‌گرێ.
5) پره‌نسیبی چاره‌سه‌ری دیموکراتیک، چاره‌سه‌ری دیموکراتیک، زیادتر مۆدێلێکی چاره‌سه‌ریه که ده‌وڵه‌تبوون ناکاته ئامانجی خۆی، به‌ڵکوو دیموکراتیک بوونی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی واته، کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک به بنه‌ما ده‌گرێ.
6) پره‌نسیبی لایه‌نگری ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا: مافه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا، ده‌ربڕینی دوولایه‌نی کۆمه‌ڵگان. جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و مافانه له یه‌کتری، نه‌ک چاره‌سه‌ری، به‌ڵکوو پرسه‌که دژوارتر ده‌کات. ئه‌گه‌ر ماف و ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگ ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێن، ئه‌وکات نرخ و به‌هاکانی ژیانیش، په‌یدا نابن.
7) پره‌نسیبی سه‌ربه‌خۆیی ئایدیۆلۆژیک و ئازادی، هه‌تا باڵاده‌ستی ئایدیۆلۆژیکی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌بێ، که له سه‌تاسه‌ری جیهاندا خۆی سه‌پاندووه، دیموکراتیکبوون و ئازادی مرۆڤه‌کان، پێک نایێت. بۆ ئه‌وه‌ی بژاری ئیدۆلۆژیکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ واتادار بن، ده‌بێ گه‌لێک ئاستی هه‌رێمی و شار، زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی هه‌رێم، وڵاتی هاوبه‌ش له خۆ بگیرێ. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه نه‌بێ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هیه که باڵاده‌ستیی ئیدۆلۆژیهکیتر پێش بکه‌وێ.
8) پره‌نسیبی مێژوویی بوون و هه‌مده‌م بوون: پرسی دیموکراتیکبوون و ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری، له نزیکه‌وه به دروستکردنی په‌یوه‌ندی له نێوان مێژوو و ئێستاوه گرێدراوه. زهنیه‌ت له باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ی به مێژووه‌وه گرێدراون، پشتگوێخستنی ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ری، ڕێ له به‌رده‌م قه‌یرانێکی دژوار ده‌کاته‌وه. دیتنی مێژوو له سه‌رده‌م و سه‌رده‌م له مێژوودا، پره‌نسیبی دروستی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تیه.
9) پره‌نسیبی ئه‌خلاق و ویژدان؛ ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌ی ته‌نها خۆی به یاسا و هێزه‌کانی مۆدێرنیته ده‌سپێرێ، هیچ ئه‌نجامێک له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێ. هاوده‌نگی له چوارچێوه‌ی ئه‌خلاق و ویژداندا، بۆ چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک مه‌رجه.
10) پره‌نسیبی پاراستن گه‌وهه‌ری دیموکراسییه، نه‌بوونی پاراستن گه‌وهه‌ری بێواتایه. له به‌ر ئه‌مه‌یه که کۆمه‌ڵگا دیموکراته‌کانیش بێ پاراستنی گه‌وهه‌ری، ده‌رفه‌تی درێژه‌پێدانی هه‌بوونی خۆیان نییه.