بۆ رای گشتی
له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا پێویستی به رێككه‌وتنێكی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێویستییه‌كی زۆر به رێبازێكی دانوستانی دیموكراتیك هه‌یه كه دوور بێت له كولتووری دژایه‌تی و شه‌ڕ.
ئێمه ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و هه‌رێمه‌كه به هێزی نه‌رم واته هێزی ئه‌قڵ، سیاسی و كولتووری چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك به شه‌ڕ و رێبازه‌كانی تووندوتیژیی جه‌سته‌یی.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، له چێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك‌دا كێشه‌كانی سووریا دوور له كولتووری شه‌ڕ، له‌م دۆخه‌ی كه تیایدان له چێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی سووریا و به روانگه‌ی دیموكراتیكی خۆجێیی كه به ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی مسۆگه‌ر كراوه، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌م چێوه‌یه‌دا پێویسته هه‌ستیارییه‌كانی توركیاش ببینرێن.
ئێمه رێز له به‌رخۆدانی هه‌ڤاڵانی زیندانه‌كان و ده‌ره‌وه ده‌گرین به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌تایبه‌تی ده‌ستنیشانی بكه‌ین كه پێویسته نه‌یگه‌یه‌ننه ئاستێك كه باری ته‌ندرووستیی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه و رێ له به‌رده‌م مردن بكاته‌وه. بۆ ئێمه ته‌ندرووستیی ئه‌قڵی، فیزیكی و رۆحی ئه‌وان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه واتادارترین نزیكایه‌تی به‌هێزكردنی هه‌ڵوێستی زیهنی و رۆحییه.
هه‌ڵوێستی ئێمه له ئیمرالی ئاشكرایه كه پێداگرییه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌و رێبازه‌ی كه له په‌یامی نه‌ورۆزی ٢٠١٣دا راگه‌یه‌نرا و به‌رده‌وامیدان پێی. ئاشتییه‌كی به‌ڕومه‌ت و چاره‌سه‌ریی سیاسه‌تی دیموكراتیك بۆ ئێمه بنه‌مایه.
ئێمه به رێزه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به‌بیر دێنینه‌وه كه بۆ هه‌لومه‌رج و هه‌ڵوێستی ئێمه له ئیمرالی به‌په‌رۆشن و هه‌ڵوێست پیشان ده‌ده‌ن. له به‌رزترین ئاستدا سوپاسیان ده‌كه‌ین.
عه‌بدوڵا ئۆجالان، هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و فه‌یسه‌ل ئاكتاش